10 ساڵە گەڕەکێکی بەردەڕەش چڵکاوی لێنابڕێت
964+
زەید کۆچەر- دهۆک
10ساڵە گەڕەکێکی قەزای بەردەڕەش بەهۆی ئاوی پیسەوە دەناڵێنن و بە قسەی خۆیان، منداڵەکانیان تووشی کێشەی تەندروستی بوونەتەوە.
کێشەی ئاوەڕۆی گەڕەکی بانەیی لە سەنتەری قەزای بەردەڕەش بەهۆی کۆبوونەوەی ئاوی 10 ماڵی کۆڵانەکانی بەشی پشتەوەی گەڕەکەکە وایکردووە بۆنێکی ناخۆش دروست بکات.
دانیشتوویەکی گەڕەکەکە بۆ 964 دەڵێت، “بۆنی ناخۆش هەراسانی کردووین، تەنانەت منداڵەکانمان تووشی نەخۆشی بوون لە جۆری حەساسیەت و خورانی جەستە”.
ئەگەرچی داوایان لە شارەوانی بەردەڕەش کردووە ئەم کێشەیان بۆ چارەسەر بکات، بەڵام بە قسەی خۆیان نەهاتوون بەدەمیانەوە.
964 پەیوەندی کرد بە شارەوانی قەزای بەردەڕەش، بەڵام بەردەست نەبوون و وەڵامیان نەدایەوە.