شۆڕشی چه‌مچه‌ماڵ بووه پاڵه‌وانی باله‌ی كوردستان
964+
محەمەد عومەر-هەڵەبجە
تیپی شۆڕشی چه‌مچه‌ماڵ پاش بردنەوەی لە تیپی هەڵەبجە بە 3-0 گێم، بووه پاڵەوانی هەڵبژاردەی بالەی شارەکان.
یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه لە هۆڵی یاریگه‌ی نێودەوڵەتی هەڵەبجە ئه‌م ئێواره‌یه بەڕێوەچوو.
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه ماوەی 40 رۆژی خایاند، به سەرپەرشتی فیدراسیۆنی بالەی کوردستان و هاوکاری یەکێتی تۆپی بالەی هەڵەبجە، هه‌روه‌ها بە سپۆنسەری وەرزشوانی دێرین “سەرکەوت کۆیی” به‌ڕێوه‌چوو.
پەیمان زەینەدین، سەرپه‌رشتیاری تیپی بالەی هەڵەبجە بە 964 وت: کۆی تیپە بەشداربووەکانی خولەکە 14 تیپ بوون لە 14 شاری هەرێمی كوردستانه‌وه بەشدارییان کرد، كه بە سەر چوار کۆمەڵە دابەشکرابوون.
تیپه‌كان لە سلێمانی، هەڵەبجە، چەمچەماڵ، قەرەداغ، کەرکوک، سەیدسادق، بەلەکجاڕ، کۆیە، تەقتەق، دوکان، دهۆک، سۆران، شەقلاوە و خەلیفانه‌وه بەشدارییان کرد.
له یاریی كۆتاییدا كه جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاو ئاماده‌بوون، تیپی شۆڕش به ناوی هه‌ڵبژارده‌ی چه‌مچه‌ماڵه‌وه توانیان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن و به 3-0 گێم له تیپی هه‌ڵه‌بجه‌یان برده‌وه، هه‌روه‌ها تیپی كه‌ركوك پله‌ی سێیه‌میان به‌ده‌ستهێنا.
هه‌ر له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا سەرخێل محەمەد راهێنەری هەڵەبجە به باشترین راهێنەر دیارییکرا و باشترین یاریزانی خولەکەش عه‌بدوڵا كه‌ریم بوو له تیپی شۆڕش.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا