بە شۆردنەوەش پاک نابێتەوە

“ئەو سەوزانەی لە تانجەرۆ بەرهەم دێن کۆلێرایان پێوەیە”

+964

دیلان محەمەد جەزا

مەترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری نەخۆشی کۆلێرا لە شاری سلێمانی هه‌یه‌، تەندروستی رێکارەکانی توند کردووه‌تەوە پسپۆڕێکی خۆراکیش دەڵێت، سەوزە لە سلێمانی بە ئاوی قورس ئاو دەدرێت و مەترسیدارە.

لەشکر حەمید پسپۆڕی خۆراک بە 964 وت، ناوچەیەکی بەرفراوانی ناوچەی تانجەرۆ، کە نزیکەی 60 دۆنمە، بە سەوزە چێندراوە و سەرجەمی بە ئاوی قورس ئاو دەدرێت، کە ئەمە تەنانەت بە شۆردنەوەش پاک نابێتەوە.

وتیشی، “ئاوی قورس سەرچاوەیه‌كه‌ بۆ نەخۆشی کۆلێرا و سەرجەمی لە پیساییەوەیە، لە تانجەرۆ ئاوی پاشەڕۆی کارگەکانیش ده‌چێتە سەر سه‌وزاییه‌كه‌، كه‌ کانزا قورسەکانی تێدایە”.

ئەو سەوزانەی لە پاشەڕۆوە ئاوی دەدرێت نیترات زیاد دەکات، کاتێک زۆر بێت لە رادەی خۆی هۆکارێکی سەرەکییە بۆ نه‌خۆشییە درێژخایەنەکان”، له‌شكر حه‌مید وا ده‌ڵێت.

ئەمڕۆ تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە شاری سلێمانیدا 10 کەس تووشی نەخۆشی کۆلێرا هاتوون.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا