رێکخراوێکی بەلجیکی پێداویستی پزیشکی بۆ دهۆک دابین کرد

964+

هێڤی دێوالی – دهۆک

رێکخراوی MFSـی بەلجیکی 25 کارتۆن پێداویستی پزیشکی بە بڕی زیاتر لە 63 هەزار دۆلار بۆ تەندروستی دهۆک دابین کرد.

بەشێک لەو پێویستیانە ئەمڕۆ پێنجشەممە 31.8.2023 گەیەندراونەتە تەندروستی دهۆک.

964 دەزانێت، چەندین جاری دیکە ئەو رێکخراوە ئامێر و پێداویستی پزیشکی بۆ تەندروستی دهۆک دابین کردووە.

پیردەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری کوچ و کوچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە دهۆک بە 964ـی راگەیاند، 40%ـی نەخۆشی نەخۆشخانەکانی دهۆک ئاوارەکانن و رێکخراوەکان هاوکاریان دەکەن.

وتیشی، “بەردەوام دەبین بۆ دابینکردنی پێداویستی زیاتری نەخۆشخانەکان”.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد