دیمه‌نى یه‌كێك له عه‌لوه بچووكه‌كانى پێنجوێن ... وێنه: سۆشیال میدیا
عه‌لوه كاتییه‌كانى پێنجوێن ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامى قه‌زاى پێنجوێن، ته‌واوى عه‌لوه كاتییه‌كانى سنوورى قه‌زاكه‌ى ئاگادار ده‌كاته‌وه كه پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن بۆ وه‌رگرتنى رێژه‌ى عموله، ده‌نا رووبه‌ڕووى دادگا ده‌كرێنه‌وه.
عه‌لوه كاتییه‌كانى پێنجوێن، چه‌ند كه‌پرێكن له‌سه‌ر رێگاى گشتى پێنجوێن دروستكراون، كه كاریان ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كانى ئه‌و قه‌زایه‌یه بۆ شاره‌كان.
له بڕیاره‌كه‌ى قایمقامی ئه‌و قه‌زایه، ئاماژه به نووسراوى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ژماره (658 له 25.7.2023) كراوه، سه‌باره‌ت به یاداشتى لیژنه‌ى كارگێڕى و دارایی و كشتو‌كاڵى ئه‌نجومه‌ن له رێكه‌وتى 23.7.2023 تایبه‌ت به وه‌رگرتنى عموله به نایاسایی له جوتیاران به‌پێی بڕیارى ژماره (3)ـى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو له رێكه‌وتى 3.7.2023 ده‌رچووه.
به‌پێی نووسراوه‌كه بڕیاردراوه كه ده‌بێت سه‌رجه‌م كه‌پر – عه‌لوه كاتییه‌كانى پێنجوێن، پابه‌ندى ئه‌وه بن كه رێژه‌ى عموله وه‌رگرتن له سه‌رجه‌م عه‌لوه‌كاندا 6%ـه‌و له كڕیار وه‌رده‌گیرێت.
جوتیارانیشی پابه‌ند كردووه، كه ته‌نیا پاره‌ى حه‌مباڵیان لێوه‌ربگیرێت ئه‌میش ته‌نیا حه‌وت هه‌زار دیناره بۆ یه‌ك تۆن بێت و نابێت له‌و بڕه زیاتر وه‌ربگیرێت.
قایمقامى پێنجوێن، دووپاتیده‌كاته‌وه، هه‌ر خاوه‌ن كه‌پر – عه‌لوه‌یه‌كی كاتى پابه‌ند نه‌بێت به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و رووبه‌ڕووى دادگا ده‌كرێته‌وه.