کارزان فاروق گلەیی هەیە و بەرهەمەکەشی ئامادەیە

964+

پەرستۆ ساڵح

گۆرانیبێژ کارزان فاروق بە دەنگە پڕ لە سۆزەکەی کلیپێکی نوێ بەناوی “تۆ هاتی” بڵاودەکاتەوە و بەنیازی زنجیرەیەک کۆنسێرتیشە لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

کارزان فاروق، خاوەنی چەندین بەرهەمی خۆیەتی و گۆرانی بەشێک لە هونەرمەندە گەورەکانیشی کەڤەر کردووەتەوە، یەکێک لە دیارترین گۆرانییەکانیشی “داخەکەی گرانم”  بوو کە لەگەڵ هونەرمەند سامان عومەر وتویەتیەوە، بەڵام بۆ ترێندی 964 ئاشکرای دەکات گلەیی هەیە لەوەی گۆرانیەکە موڵکی خۆیەتی و هونەرمەندانی دیکە کاتێک دەیڵێنەوە ناوی ناهێنن.