لە سکچوون و کۆلێرا دەکۆڵنەوە

تیمێکی وەزارەتی تەندروستی لە سلێمانییە

964+

پێشەوا محەمەد

تیمێکی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە شاری سلێمانییە و بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکانی سکچوون و نەخۆشیی کۆلێرا لە شارەکەدا دەکات.

تیمەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 30.8.2023 گەیشتوونەتە شاری سلێمانی.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، تیمەکە بەدواداچوون بۆ زۆربوونی ژمارەی حاڵەتەکانی نەخۆشییەکانی سکچوون و پێداویستی و رێکارەکانی پەتازانی و چارەسەری و دەستنیشانکردنی هۆکارەکانی تووشبوون دەکات.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی هۆشداریدابوو لەوەی زۆربوونی حاڵەتەکانی سکچوون گومانی نەخۆشی کۆلێرای لێدەکرێت.

بۆ ئەو مەبەستەش بەکارهێنانی سەوزە و ماستاوی لە خواردنگەکان قەدەغە کرد و هۆشداریشیاندا لە دڵنیابوونەوە لە پاکی ئەو ئاوەی بۆ خواردنەوە بەکاردەهێندرێت.