دیمەنێک لە هەناری ناو سور _ وێنە: 964
خۆماڵی نییە
نۆبەرەی هەنار کەوتە بازاڕەکانەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا
نۆبەرەی هەناری سوریا کەوتووەتە بازاڕی سلێمانی، فرۆشیارەکان دەڵێن خواستی زۆری لەسەرە.
ئێستا وەرزی هەناری خۆمانە نییە لە هەرێمی کوردستان، بەڵام تا مانگێکی دیکە پێدەگات.
سیروان کەریم فرۆشیاری میوەجات بە 964ـی وت، چەند رۆژێکە هەناری سوریا هاتووەتە بازاڕەوە، هاوڵاتیان زۆر ئارەزووی دەکەن. وتیشی، کیلۆی دەدەن بە 1500 دینار.
هەنار بەوە ناسراوە کە تا بەرەو وەرزی سەرما بڕۆین رەنگ و بۆن و تامی خۆشتر دەبێت.