65 کەس داخڵ کراون

حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوە لە گەرمیان تا دێت زیاد دەکات

964+

میلاد جەلال – کەلار

تادێت حاڵەتەکانی سکچون و رشناوە لە گەرمیان زیاتر دەبن و 65 حاڵەت لە نەخۆشخانەی قەڵای کەلار تۆمارکراون و خەوێندراون.

چەند کەسێک لەو حاڵەتانە سامپڵیان لێوەرگیراوە و لە بەشی تاقیگەی نەخۆشخانەکە پشکنینیان بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی دڵنیا ببنەوە لەوەی حاڵەتی کۆلێرا بوونی هەیە یاخود نا.

حارس محەمەد بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەلار بە 964ـی وت، جگە لە منداڵ دوو رۆژە حاڵەتی تەمەن گەورەشیان بە سکچون و رشانەوە تۆمار کردووە و دەبێت هاوڵاتیان رێنماییە تەندروستییەکان بە باشی جێبەجێبکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی