دیمه‌نێك له‌كاتى گه‌یشتنى هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ خانووه‌كه‌ى عه‌لى وه‌ردى .. وێنه: وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق
وەزاره‌تی ناوخۆی عێراق كرێچیی ناو خانووه‌كه‌ی عەلی وەردی ده‌رده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به بڕیارێكی وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق خانووه‌كه‌ى كۆمه‌ڵناسی ناودارى عێراق عه‌لى وه‌ردى چۆڵكرا.
خانوه‌كه، ماوه‌ى 40 ساڵه كرێچییه‌كی تێدابوو، دوێنێ دووشه‌ممه یەکێک لە کچەکانی کۆمەڵناس عەلی وەردی له تۆمارێكی ڤیدیۆیی لە تۆرە كۆمەڵایەتییەكان، داوای هاوکاری كرد بۆ دەرکردنی کرێچی ماڵی باوکی كه كه‌وتووه‌ته ناوچەی کازمیە لە شاری بەغدا.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی فیدراڵیش لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە “دوای ئەوەی بنەماڵەی کۆچکردوو عەلی وەردی داوایان كردبوو كرێچیی خانووەكەی عەلی وەردی، خانووەكە چۆڵبكات، وەزیری ناوخۆ بڕیاریدا رێوشوێنی یاسایی بگیرێتە بەر.”
ئاماژەی بەوەشکراوە كە هێزێكی پۆلیس رێکارەکانیان گرتووەتە بەر بۆ چۆڵکردنی خانووەكەی عەلی وەردی و دواتریش رادەستكردنەوەی بە بنەماڵەی عەلی وەردی.
ناوچه‌ى كازمیە له به‌غدا، یەکێکە لە ناوچە گرانبەها و بەناوبانگەکان، نرخی هەر مەترێك چوارگۆشە دەگاتە نزیكەی دە هەزار دۆلاری ئەمریکی.
عەلی حوسێن موحسین ئەلوەردی ساڵى 1913 له‌دایكبووه، زانای کۆمەڵناسیی و مامۆستا و مێژوونووس بوو، ساڵى 1999 یش كۆچی دوایی كردووه.