دیمهنێكى كاركردنى له به‌نداوى گۆمه‌سپان كه حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت له ته‌واوبووندایه ... وێنه: فه‌رمانگه‌ى میدیا و زانیارى
964 ئاشكراى ده‌كات
له هه‌ولێر پلانی نوێ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئاو هه‌یه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ده‌ڵێت، بۆ ده‌ستكه‌وتنی ئاو، ده‌بێت واز له بیرهه‌ڵکه‌ندن بهێندرێت، بۆ ئه‌مه‌ش پلانی خۆى هه‌یه.
عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر به 964ـى راگه‌یاند، ده‌بێت واز له هه‌ڵكه‌ندنى بیر بهێندرێت، له به‌رامبه‌ریشدا سوود له ئاوی سه‌رزه‌وی وه‌ربگیرێت و پرسی ئاو بكرێته پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی.
ئه‌و پلانه نوێیه‌ى كه سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر له رێگه‌ى 964 ـه‌وه ئاشكراى وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ لێدانى بیر له چه‌ند خاڵێك خۆى ده‌بینێته‌وه.
گه‌یاندنى ئاو له سه‌رچاوه ئاوه‌كانى زێی گه‌وره و به‌نداوه‌ى گۆمه‌سپان یه‌كێك له پێشنیاره‌كه‌ى ئه‌و پلانه‌یه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هه‌ڵمه‌تى نیشتمانى بۆ وشیاركردنه‌وه‌ى خه‌ڵك ده‌ستپێبكرێت له رێگه‌ى 500 ده‌رچووى كۆلیژه‌كان و بڕى 50 ملیۆن دیناریان بۆ ته‌رخان بكرێت، بۆماوەی هەفتەیەک كۆڵان به كۆڵان بگه‌ڕێن و برۆشورى تایبه‌ت به پاراستنى ئاو بده‌نه خه‌ڵك.
ده‌شڵێت “نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى پڕۆژه كۆنه‌كانى ئاو و بكرێنه سستمى دیجیتاڵى”.
عه‌لى ره‌شید ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، تۆڕه‌كانى ئاو له هه‌ولێر زۆر تێكه‌ڵ و ئاڵۆزه و پێویستیان به رێكخستنه‌وه هه‌یه، چونكه به قسه‌ى ئه‌و، به‌هۆى كۆنى پڕۆژه‌كانه‌وه ئاوێكی زۆر به‌فیڕۆ ده‌ڕوات.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه چه‌ند جارێك وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆى هه‌رێم، ئاوى هه‌ولێرى له‌و كێشه و گرفتانه و چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنیشیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه.