بەهۆی تەزووی کارەباوە هاوڵاتیەک گیانی لە دەستدا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەهۆی کارکردن لە کارەبای ماڵەکەی خۆیدا، ئەمشەو یەکشەممە هاوڵاتیەک لە کەرکوک کارەبا گرتوویەتی و گیانی لەدەستداوە.

هاوڵاتیەکە تەمەنی 41 ساڵە و خێزاندارە و دانیشتووی گەڕەکی یەکی حوزەیرانی کەرکوکە.

سەرچاوەیەکی پزیشکی ئێشکگر لە نەخۆشخانەی ئازادی بە 964ـی وت، تەرمی هاوڵاتیەکی تەمەن 41 ساڵ بە ناوی محەمەد جومعە گەیەندراوەتە هۆبەی پزیشیکی دادی کەرکوک.

وتیشی، بۆیان دەرکەوتووە ئەو هاوڵاتیە سەرقاڵی چاکردنەوەی کارەبای ماڵەوەیان بووە، بەڵام بەهۆی تەزووی کارەباوە بەشێک لە جەستەی دەسوتێت و دەست بەجێ گیان لەدەستدەدات.

پێداچوونەوە: توانا نەقی