راگەیەندراوێک لە تەندروستیەوە
سەوزە و ماستاو لە چێشتخانەکانی سلێمانی قەدەغەیە
964+
فەهمی نەبی
بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە هۆشدارییەکی نوێدا رایگەیاندووە، حاڵەتەکانی سکچوون و رشانەوە لەشاری سلێمانی زیادیانکردووە و گومانی کۆلێرای لێدەکرێت.
بەپێی راگەیەنراوەکەی تەندروستی سلێمانی، لەمەوبەدوا هەموو جۆرە سەوزە و ماستاوێک لە چێشتخانەکانی ئەو شارە قەدەغەیە، تەنیا ماستاوی لە قوتونراو رێگەپێدراوە.
ئەوەش هاتووە، با هاوڵاتیان دڵنیا ببنەوە لە بەکارهێنانی ئەو ئاوەی کە رۆژانە بەکاریدەهێنن، تەنیا ئەو ئاوە بەکاربێنن کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دابیندەکرێت یان ئەو ئاوانەی لە دەبەنراون.
تەندروستی سلێمانی دەڵێت، لێکۆڵینەوە لە زۆربوونی سکچوون و رشانەوە دەکرێت و تەنیا گومانە لە هەبوونی حاڵەتەکان.