به ئۆتۆمبێلی خۆتان بڕۆن بۆ ئێران
964+
ئهرسهلان عهبدوڵا
لهمهودوا هاوڵاتیانی ههرێمی كوردستان به كارتێكی تایبهت دهتوانن به ئۆتۆمبێلی خۆیان، تا ساڵێك گهشتی ئێران بكهن.
پارێزگای ههولێر ئهمڕۆ چوارشهممه بڵاویكردهوه، هاوڵاتیانی ههرێمی كوردستان دەتوانن بۆ ماوەى یەک ساڵ بە ئوتۆمبێلى تایبەتى خۆیان و بارهەڵگر و هەموو جۆرە ئۆتومبێلێک هاتوچۆ و گەشت بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران بکەن.
ههروهها روونیان كردهوه، لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.8.23ى نێوان ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و نەسڕوڵڵا رەشنوودى، سەرکونسڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر، خاڵێکى دیکەى رێکەوتننامهی نێوان ههردوولا، کە خواست و داواکارى پارێزگاى هەولێر بووە، پێشکەشکردنى کارئاسانى بۆ گەشتکردن و هاتوچۆی هاوڵاتیانی كوردستان بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران بە ئۆتۆمبێلى تایبەتى خۆیان، دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
ئهوهشیان راگهیاندووه، “دوابەدواى لێکتێگەیشتن و رێککەوتنامەکانی دوو ساڵی رابردووی نێوان پارێزگارى هەولێر و پارێزگاری ئازاربایجانی رۆژئاوا(ورمێ)، کە پیشکەوتن و بەرەپێشچوونێکى بەرچاوى لە جێبەجێکردنى خاڵەکانى بەخۆیەوە بینیوە، لە زیادکردنى جموجۆڵی بازرگانی و ئابووری و ئاسانکارى بۆ هاتوچۆى هاوڵاتیان و گەشتیارانى هەردوولا لە خاڵی سنووری نێودەوڵەتى حاجی ئۆمەران – تەمەرچین و زۆربەى خاڵەکانى هەردوو رێککەوتنامە جێبەجێ کراوە.
به پێی زانیارییهكانی راگهیاندنی پارێزگای ههولێر، هەردوولا لە کۆبوونەوەى ئەمڕۆیاندا رێککەوتن، هاوڵاتیانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و هەرێمى کوردستان لە رێگەى وەرگرتنى کارتێکى تایبەت “دەفتەرچە” کە یەکجار مامەڵەى وەرگرتنى دەکرێت و بە نرخێکى کەمى دیاریکراو ئەو کارتە وەردەگرن، دەتوانن بۆ ماوەى یەک ساڵ بە ئۆتومبێلى تایبەت بە خۆیان و بارهەڵگر و هەموو جۆرە ئۆتومبێلێکى دیکە هاتوچۆ و گەشت بۆ کۆمارى ئیسلامى ئێران بکەن.
ههروهها باسی ئهوهشیان كردووه، “ئێستا میکانیزمى سەرجەم ئەو رێکار و رێوشوێنانەی تایبەتن بەو پرسە، دانراوە و یەکلایی کراوەتەوە، لە ماوەیەکى نزیکى داهاتووشدا بە پێى رێکار و رێنماییە بەرکارەکانی هەردوو وڵات دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.