پەیامێکی سەرەخۆشی ئاڕاستەی پزیشیکیان کرد

موجتەبا خامنەیی داوای پڕکردنەوەی شوێنی وەزیری ئیتلاعات دەکات

شۆڕش قادری

موجتەبا خامنەیی رێبەری ئێران سەرەخۆشی کوژرانی وەزیری ئیتلاعات لە سەرۆک کۆمار و حکومەتی وڵاتەکەی دەکات و داوا دەکات شوێنەکەی پڕ بکەنەوە.

موجتەبا خامنەیی لە پەیامێک کە ئاڕاستەی مەسعود پزیشکیان و کابینەکەی کردووە دەڵێت، “بێ گومان جێگای بەتاڵی وەزیری ئیتلاعات دەبێت بە هەوڵی بەرپرسان و کارمەندانی ئەو دەزگایە پڕ بکرێتەوە، بۆ ئەوەی ئاسایش و ئارامی لە دوژمنانی ناوخۆیی و دەرەکی تێکبدرێت و پێشکەشی هاوڵاتیانمان بکرێت”.

ئیسماعیل خەتیب وەزیری ئیتلاعاتی ئێران شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە 18.3.2026 لە بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە ماڵەکەی خۆی لە تارانی پایتەخت کوژرا.