ڤیدیۆ: هه‌ڵسوكه‌وته‌كه‌ی رۆناڵدۆ كاردانه‌وه‌ی جیاوازی لێكهوتهوه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له دوای یاریی شه‌وی رابردووی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر كه‌سێك له ناو یاریگه كردی، كاردانه‌وه‌ی جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێنا.
دوای یاریی نێوان نه‌سڕی سعودی و شه‌باب ئه‌هلیی ئیماراتی له پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا، رۆناڵدۆ به توڕه‌یی ده‌ركه‌وت و به پرته‌وبۆڵه له یاریگه هاته‌ده‌ره‌وه، له‌و كاته‌دا كه‌سێك له ناو یاریگه، كه له تیمی مه‌شقی یانه‌ی شه‌بابی ئیماراتییه، ده‌یه‌وێت وێنه‌ی له‌گه‌ڵ بگرێت، به‌ڵام رۆناڵدۆ پاڵێكی به‌هێزی پێوه‌ده‌نێت و له‌سه‌ر رێگه‌ی خۆی دووری ده‌خاته‌وه.
ئه‌م رووداوه كاردانه‌وه‌ی زۆری له سۆشیال میدیا به‌دوای خۆیدا هێنا، هه‌ندێك هه‌ڵسوكه‌وته‌كه‌ی رۆناڵدۆ به نه‌شیاو و دوور له ره‌وشتی وه‌رزشی ناوده‌به‌ن، هه‌ندێكی دیكه‌ش پێیان وایه ئه‌و كابرایه له كاتێكی هه‌ڵه هاتووه ره‌سم بگرێت و له كاتی تووڕه‌یی رۆناڵدۆدا نه‌ده‌بوو وێنه بگریت.