لە گەشتی هەواڵەکانەوە

تەرمەکەی رانیە خاوەنی بۆ پەیدابوو

+964

ژووری هەواڵ

لەم بەیانییەوە لە رانییە مقۆ مقۆ دروست بووە لەسەر تەرمی ئەو کچەی لە دەربەندی رانیە دۆزرایەوە، چونکە سەرەتا کەسوکاری دیار نەبوون و نە دەزانرا بۆچی کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە.

هەر مامۆستایەک نەخۆشی شێرپەنجەی هەبێت و لە قۆناغی چارەسەردا بێت ئیتر لە دەرەوەی شارەکان دەوام ناکات و دەهێندرێتەوە ناو شار.

ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی داویانە بەسەر کۆگایەکدا دەبینن پڕە لە ئارد و پرجی خراپبوو، کاتێکیش ناردوویانە بۆ پشکنین دەبینن هەمووی تێکچووەو کەڵکی بەکارهێنانی نییە.

درەنگانی شەوی رابردوو تەندروستی هەولێر 140  پەکەت قاوەی کێش دابەزاندنی گرتووە کە خاوەنەکەی ویستوویەتی لە رێی سۆشیال میدیاوە ساغی بکاتەوە، بێ ئەوەی رێپێدانی تەندروستی هەبێت و بزاندرێت ئاخۆ بەشە یان خراپ.

چەند رۆژێک بوو خەڵکی دوکان گیرۆدەی ئەو بۆنە ناخۆشە بوون کە بەهۆی سوتانی خۆڵ و خاشاکی قەزاکەوە دروست بوو بوو، قایمقام دەڵێت چارەسەرکراوە.