لە کەرکوک.. بەهۆی شەڕە چەقۆ و تەقەوە 9 کەس بریندار بوون
کاروان ساڵحی
لە دوو شەڕی جیاواز و لە دوو شوێنی جیاوازدا، نۆ کەس بریندار دەبن و سەرجەمیان بۆ نەخۆشخانەکانی کەرکوک دەگوازرێنەوە.
هەردوو شەڕەکە ئەمشەو روویانداوە، یەکێکیان لە گەڕەکی کوردستان و ئەوەی دیکەیان لە گەڕەکی مەمدودە بووە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی وت، بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە لە گەڕەکی کوردستان (فەیلەقی کۆن) دەبێتە شەڕە تەقە و لە ئەنجامدا ژنێکی 37 ساڵ بریندار دەبێت و دەستبەچێ رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک دەکرێت.
هاوکات لە گەڕەکی مەمدودە، بەهۆی کێشەی کۆنی نێوان دوو بنەماڵە لە گەرەکی دەبێتە شەڕە چەقۆ لە ئەنجامدا هەشت کەس بریندار دەبن.
سامان یابە، بەرپرسی راگەیانوونی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ـی وت، شەڕەکە بەهۆی کێشەی کۆنی نێوان دوو بنەماڵە بووە و سەرجەم بریندارەکان لە رەگەزی نێرن و رەوانەی نەخۆشخانە ئازادی کراون.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق