وەزارەتی پلاندانانی عێراق: زیاتر لە ملیۆنێک منداڵی عێراقی لە مافەکانیان بێبەشن
964+
فەهمی نەبی
وەزیری پلاندانانی حکومەتی عێراق رایگەیاندووە، ملیۆنێک و 100 هەزار منداڵی عێراقی هێشتا لە مافەکانیان بێبەشن و دوورن لە کاتبەسەربردن.
لەژمارەی ئەمڕۆ شەممەی رۆژنامەی سەباح کە زمانحاڵی حکومەتی عێراقیە، لەسەر زاری وتەبێژی وەزارەتی پلاندان ئەو ئامارە بڵاوکراوتەوە.
بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی پلاندان، ئەو ژمارەیەی خراوەتەروو بەشی هەرە زۆری منداڵانی عێراق لەبازاڕەکان کار دەکەن و رێژەیان گەیشتووەتە %7 و ئەو رێژەیە لەمافەکانی وەک خوێندن و کاتبەسەربردن بێبەشن، ئەمەش جگە لە جیاوازی رەگەزی لە گوندەکان.
ئەگەرچی ئامارێکی ورد لەبارەی منداڵانی ئیشکەر لە هەرێمی کوردستان بەردەست نییە، بەڵام بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی کار و منداڵپارێزانی کوردستان بەنزیکەیی دوو هەزار و 500 منداڵی ئیشکەر لە پارێزگاکانی هەرێم تۆمارکراون.
بەگوێرەی ئامارێکی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی عێراق ئەوانەی تەمەنیان لەخوار 15 ساڵیدایە رێژەی %40ی دانیشتوان پێکدەهێنێت.