گەڕەکێکی ئاکرێ 12 ساڵە کێشەی کەمیی ئاوی هەیە

964+
هەژین فەتاح

گەڕەکی سوسنا لە سەنتەری قەزای ئاکرێ 12 ساڵە کێشەی کەمیی ئاوی هەیە و هاوڵاتیانی ئەو گەڕەکە ناچار دەبن رۆژانە ئاو بکڕن.

دیاری زکری، ماڵی لە گەڕەکی سوسنایە بە 964ی وت، زیاتر لە 200 خێزانی ئەو گەڕەکە ساڵانێکە بێ ئاون، بەر لە چەند مانگێک بیرێک لەو ناوە لێدرا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

ئەو هاوڵاتییە دەڵێت، ناچارین چەند رۆژ جارێک ئاو بکڕین.

زرار ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ئاکرێ بە 964ـی وت، “رەزامەندیمان بۆ لێدانی بیرێک و دانانی تۆڕی ئاو لە کۆڵانەکانی گەڕەکی سوسنا وەرگرتووە.”.

بەڕێوەبەری ئاوی ئاکرێ ئەوەش دەڵێت، ئەوان رەزامەندییان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاوی دهۆک وەرگرتووە بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵێک پڕۆژەی ئاو لە گەڕەکەکانی ئاکرێ.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی