30 ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی قەڵای کەرکوک تەرخان کرا

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری عێراق بڕی 30 ملیار دیناری بۆ نۆژەنکردنەوەی قەڵای کەرکوک تەرخان کرد.

ئەحمەد فەکاک، وەزیری رۆشنبیرى و گەشتوگوزار ئەمڕۆ پێنجشەممە 17.8.2023 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری کەرکوک تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیەی راگەیاند.

وتیشی، “لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی نوێکردنەوەی بودجەی ساڵی 2023ـدا نۆژەنکردنەوەی قەڵای کەرکوک پارەی بۆ تەرخان کراوە”.

قەڵای کەرکوک دەکەوێتە ناوەندی شاری کەرکوک و کۆنترین بەشی شارەکەیە.