ناحیەی چوارقوڕنە
پرۆژەکانی چوار قوڕنە دەست پێدەکاتەوە
964+
توانا نەقی
لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەربە ئیدارەی راپەڕین چەند پرۆژەیەکی وەستاو قەرارە دەستپێبکەنەوە و ئێستا خانووە زیادەڕۆکان دەڕوخێنن.
پرۆژەکان قیرتاوکردنی ناوبازاڕی شارۆچکەکە و تەواوکردنی پارکی دەروازە لەخۆدەگرێت.
حەسەن زرار، سەرۆکی شارەوانی چوارقوڕنە بە 964ـی وت، پرۆژەی قیرتاوکردنی ناوبازاڕی چوارقوڕنە راگەیندراوە و بەم نزیکانە دەستدەکرێت بە جێبەجێکردنی.
وتیشی، کولفەی پرۆژەکە لەسەر داهاتی فرۆشتنی زەوی شارەوانییە و بە بڕی 327 ملیۆن دینار دەبێت.
لە ئێستادا شارەوانی دەستی کردووە بە رووخاندنی خانووە زیادەڕۆکان بەتایبەت ئەو شوێنانەی کە رێگە لە پرەۆژەکانی شارەوانی دەگرن.
یەکێکی دیکە لە پرۆژەکان کارکردنەوەیە لە پارکی دەروازەی شار لە شاروچکەکە و کە سوودێکی زۆر بە هاوڵاتیان دەگەیەنێت.
ناحیەی چوارقوڕنە سەربە قەزای رانیەیە و ژمارەی دانێشتوانەکەی نزیکەی 85 هەزار کەس دەبێت.