لە هەولێر بە هۆی تایگەرێکەوە کەسێک کوژرا

964+

ژووری هەواڵ

بە هۆی خواردنەوەی تایگەرێکەوە کارمەندێکی پاسەوانی فامیلی مۆڵ لە هەولێر هاوڕێکەی خۆی کوشتووە و دوای ئەویش خۆی داوە بە دەست پۆلیسەوە.

رووداوەکە پێش کاتژمێر 5ـی بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە روویداوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی دەست 964 کەوتووە، ئەو دوو کەسە هاوڕێی یەکتر بوون و پێشینەی هیچ کێشەیەکیان نەبووە.

بەڵام شەوی رابردوو دوو کارمەندی سکیوریتی کە زۆر هاوڕێی یەکتریشن لە سەر خواردنەوەی تایگەر بووەتە دەمەقاڵێیان، چونکە یەکێکیان تایگەرەکەی ئەوی تریان خواردووەتەوە، بەڵام ناکۆکییەکەی شەوێیان کۆتایی پێ هێندراوەو ئەم بەیانییە لەکاتی گۆڕینی شەفتەکانی دەوامدا دیسانەوە بووەتەوە بە شەڕیان و یەکێکیان دوو گولەی لەوی تریان داوەو کوشتوویەتی، دوای ئەوەش بکوژەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردووە،

رووداوەکە لە بەردەم فامیلی مۆڵ لەسەر شەقامی سەد مەتری شاری هەولێر ئەم بەرەبەیانییە روویداوە.

موقەدەم ئەردەڵان وتەبێژی ئاسایشی هەولێر زانیارییەکانی بۆ 964 ئەم زانیارییانەی پشت راست کردەوە.

ئەو خواردنەوەیەی دوو کەسەکە بووەتە شەڕیان لەسەری لە وزە بەخشە ئاساییەکانە و نرخەکەی هەزار دینارە.