منداڵێکی تەمەن چوار ساڵە لە رووباری خابوور خنکا
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
کاتژمێر 5:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ، خێزانێکی دانیشتووی سەنتەری دهۆک بۆ گەشتکردن چوونەتە گوندی پاسێ، لە ئاوی خابوور کە لە نزیکی گوندەکەیە منداڵێکی چوار ساڵەیان دەکەوێتە رووبارەکە و دەخنکێت.
گوندی پاسێ دەکەوێتە ناحیەی بامەڕنی، رووباری خابوور لەو سنوورە دەکەوێتە نێوان هەردوو ناحیەی بامەڕنێ و قەزای باتیفا.
کەسێکی دانیشتووی گوندی پاسێ بۆ 964 قسەیکرد و دەڵێت، ئەم خێزانە لە دهۆکەوە هاتبوون و دانیشتووی گوندی بەڕۆشکێ بوون، بۆ سەردانی ماڵی خاڵی منداڵەکە هاتبوون، سەر لە ئێوارە کاتێک ئەو خێزانە چوونەتە سەر رووباری خابوور منداڵەکەیان کەوتووەتە ناو ئاوەکە و خنکاوە.
ئەوەشی وت، ئەو منداڵە تەمەنی چوار ساڵە و دوای نوقومبوونی تیمی مەلەوانی ناوچەکە تەرمەکەیان لە ئاو دەریانهێنا و رادەستی خێزانەکەیان کردەوە.
پیداچوونەوە: فەهمی نەبی