وێنەی بارهەڵگرە وەرگەڕاوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق. فۆتۆ: 964
بارهەڵگرێکی وەزارەتی دارایی بە پارەوە وەرگەڕا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە بازگەی چیمەن لە کەرکوک، بارهەڵگرێکی وەزارەتی دارایی عێراق، لە کاتی چوونی بۆ سلێمانی وەرگەڕا و شۆفێرەکەی بە سووکی بریندار بوو.
عەمید مەریوان محەمەد، بەڕێوەبەری بازگەکانی کەرکوک بە 964ـی راگەیاند، بەهۆی ئەوەی دواوەی بارهەڵگرەکە کەپسە، نازانین پارەی تێدابووە یاخود نا.
وتیشی، بارهەڵگرەکە پێش ئەوەی بگاتە بازگەی چیمەن، لە دووری چەند سەد مەترێکەوە لە تاسەیەکی داوە و تایەکەی تەقیوە، بۆیە وەرگەڕاوە.
“شۆفێری بارهەڵگرەکە بە سووکی بریندار بووە و هەر زوو چارەسەری بۆکراوە”، عەمید مەریوان محەمەد وای وت.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به 964ی وت، بارهه‌ڵگره‌كه پاره‌ی تێدا بووه، ناشتوانرێت بكرێته‌وه، ته‌نیا به ژماره‌یه‌كی نهێنی نه‌بێت، كه له‌لای لقی سلێمانی بانكی هه‌رێمه.
وتیشی، هێزه‌كانمان بازنه‌یه‌كی ئه‌منییان به ده‌وری بارهه‌ڵگره‌كه‌دا كرت و چاودێرییان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س لێی نزیك نه‌بێته‌وه تا ئه‌و كاره‌ی چاككرایه‌وه و به‌ره‌و سلێمانی به‌ڕێكه‌وته‌وه.