دیمەنی یاری تازەپێگەیشتووانی یانەی هەولێرلەگەڵ تازەپێگەیشتوانی نەورۆز.وێنە:+964
تازەپێگەیشتووانی یانەی هەولێر لە ناو یاریگای خۆیاندا لە نەورۆزیان بردەوە
964+
هێژا خەسرەو ـ هەولێر
لە یارییەکانی گەڕی حەوتەمی خولی نایابی عێراق بۆ تازەپێگەیشتووان، یانەی هەولێر لە یاریگای یەکەمی فرانسۆ هەریری میوانداری یانەی نەورۆزی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردەوە.
هەردوو گۆڵەکەی هەولێر لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا و لە رێگەی یاریزانان، هێژا خۆشناو و عەلی شێرزادەوە تۆمارکران و سێ خاڵی گرنگیان بەخشییە یانەکەیان.
دوای تەواوبوونی یارییەکە، هێژا خۆشناو بە 964ی وت، “یانەکەمان لەسەر رێی راست دەڕوات و هەموو کات هەوڵمانداوە براوە بین، ئەوەی لە توانای منیشدا بێت لە ئێستا و داهاتوودا بۆ یانەی هەولێر دەیکەم و دەمەوێت ببمە یاریزانێکی دیاری یانەکەم”.