یانەی هەڵەبجە خەڵات کرا


محەمەد عومەر – هەڵەبجە

بەبۆنەی گەڕانەوەی یانەی هەڵەبجە  بۆ خولی پلە یەکی کوردستان، پارێزگای هەڵەبجە ستافی یانەکەی خەڵات کرد.

ساڵی رابردوو یانەی وەرزشی هەڵەبجە دابەزی بۆ خولی پلە دووی کوردستان، بەڵام بۆ ئەمساڵ توانی بە ئەنجامێکی گەورە بگەڕێتەوە خولی پلە یەک.

پارێزگای هەڵەبجە بە 964ی وت، “بەداخەوەم کە نەمانتوانیوە بەپێی پێویست خزمەت بە یاریزانانی یانەی هەڵەبجە بکەین، هەندێک لە یاریزانانی یانەکە بە خۆبەخش یاری دەکەن، بەشێکیان ئەو درێسەی لەبەری دەکەن خۆیان دەیکڕن، بەڵام سەرەڕای هەموو بەربەستەکان ئینجا گەیشتنەوە پلە یەک”.

ئەردەلان بەکر سەرۆکی یانەی هەڵەبجە بۆ 964 دەڵێت، “سەرکەوتنمان بۆ خولی پلە یەک پێشیبینیکراو بوو، توانیمان بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ یانەکەمان بگەیەنینەوە خولی پلەیەک و چاومان لەوەیە کە بەرەو نایاب بڕۆین، بەڵام پێویستمان بە هاوکاری و پشتیوانی زیاترە لە رووی ماددیەوە”.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی