ئه‌مشه‌و مێسی ده‌گریێت یان پێده‌كه‌نێت؟
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هەولێر
له یه‌كه‌م یاریی پێش كۆتایی مۆندیالی قه‌ته‌ڕ، ئه‌مشه‌و هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و كرواتیا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، براوه‌یان ده‌چێته یاریی كۆتایی.
یارییه‌كه كاتژمێر ١٠:٠٠ به كاتی كوردستان له یاریگه‌ی لۆسێل به‌ڕێوه ده‌چێت، كه جێگه‌ی زیاتر له ٨٨ هه‌زار كه‌س له خۆ ده‌گرێت.
ئه‌مشه‌و چاوه‌كان به پله‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر مێسیی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتین و هه‌روه‌ها لوكا مۆدریچی ئه‌ستێره‌ی كرواتیایه، كه ئایا كامه‌یان تیپه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێته یاریی كۆتایی.
هه‌ردوو تیپ تاڕاده‌یه‌كی زۆر له هه‌لی بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌دا یه‌كسانن، هه‌ردوولا كۆمه‌ڵێك یاریزانی ئاستبه‌رز و به‌هێزیان هه‌یه، به‌ڵام هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا له لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان واپێده‌چێت ئه‌زموونی زیاتر هه‌بێت و گۆڵپارێزه‌كه‌یان سه‌رنجی هه‌موو چاودێرانی راكێشاوه، دوای ئه‌وه‌ی له یارییه‌كانی به‌رامبه‌ر ژاپۆن و به‌ڕازیل له دوو قۆناغی رابردوو، رۆڵی گه‌وره‌ی له سه‌ركه‌وتنه‌كانی تیپه‌كه‌ی هه‌بوو.
هەردوو هه‌ڵبژارده له قۆناغی هه‌شت به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه بردنه‌وه‌یان تۆمار كرد، كرواتیا به‌سه‌ر به‌ڕازیل و ئه‌رجه‌نتین به‌سه‌ر هۆڵه‌ندا.
هەریەکەیان لە کۆی ڕووبەڕووبوونەوە دووقۆڵییەکان دوو سەرکەوتنیان بەدەستهێنا بەرامبەر یەک یەکسانبوون، ئاماژەیان بەوەدا کە دووجار لە قۆناغی کۆمەڵەکانی مۆندیالدا یەکتریان بینیوە، چونکە ئەرجەنتین لە یاری کۆتایی ساڵی ١٩٩٨دا بە ئەنجامی ١-٠ سەرکەوتنی بەدەستهێنا، لەکاتێکدا کرواتیا لە ساڵی ٢٠١٨‌دا لە ڕووسیا بە ئەنجامی ٣-٠ سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
پێشتر هه‌ردوو تیپ دوو جار له مۆندیال رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه، له مۆندیالی ١٩٩٨ ئه‌رجه‌نتین به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له كرواتیای برده‌وه، به‌ڵام له مۆندیالی ٢٠١٨ كرواتیا به سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له ئه‌رجه‌نتینی برده‌وه.
هاوكات هه‌ردوو تیپ تا ئێستا سێ یاریی دۆستانه‌یان به‌یه‌كه‌وه كردووه، هه‌ریه‌كه‌ی بردنه‌وه‌یان هه‌بووه و یارییه‌كه‌یش به یه‌كسانی ته‌واو بووه.
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین دوو جار له ١٩٧٨ و ١٩٨٦ جامی مۆندیالی به‌ده‌ستهێناوه
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین دوو جار له ١٩٧٨ و ١٩٨٦ جامی مۆندیالی به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها دوو جار له ١٩٩٠ و ٢٠١٤ له یاریی كۆتایی دۆڕاوه.
له مۆندیالی ئه‌مجاره‌دا هانده‌رانی ئه‌رجه‌نتین به پله‌ی یه‌كه‌م چاویان له ئه‌ستێره‌ی جیهان و تیپه‌كه، لیۆنێل مێسییه، كه نازناوه‌كه‌یان بۆ به‌ده‌ست بهێنێت.
كرواتیا له مۆندیالی رابردوو له ٢٠١٨ گه‌یشته یاریی كۆتایی
له به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا له مۆندیالی رابردوو له ٢٠١٨ گه‌یشته یاریی كۆتایی و به فه‌ڕه‌نسا دۆڕا.
كرواتیا تیپێكه به كۆمه‌ڵ یاریی ده‌كات و دیارترین ئه‌ستێره‌شی لوكا مۆدریچه، كه له ریال مه‌درید یاریی ده‌كات و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ٣٧ ساڵە، بەڵام هێشتا بەخششێکی گەورە پێشکەش دەکات.