18 بیانی ده‌یانویست بچنه‌ سلێمانی و دهۆك و ده‌ستگیر كران

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

هێزەكانی پاسەوانی سنووری عێراق رایگەیاند، 18 كەسی بیانیان دەستگیر کردووە كە ویستویانە بە شێوەیەكی نایاسایی سنوورەكان ببڕن و بچنە دهۆك و سلێمانی.

لە ناو دەستگیرکراوەکاندا کە رۆژی شەممە 12.8.2023 ئاشکرابوون، 13 کەسیان لەلایەن مەفرەزەكانی لیوای سێ و لیوای 21ـی ناو فەرماندەیی سنووری هەرێمی یەك، دەستگیر کراون.

پێنج کەسەکەی دیکە لە دەروازەی ئیبراهیم خەلەیل، لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی گومرك، دەستگیر کراون، هێزەكانی پاسەوانی سنووری عێراق وای وت.

باسیان لەوەش كردووە، ئێستا رێكاری یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارەكان گیراوەتەبەر و رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون، بە مەبەستی وەرگرتنی سزای یاساییان.