ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت جێگیره‌

+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ تا راده‌یه‌ك جێگیره‌ به‌راورد به‌ نرخه‌كانی دوێنێ.

ئه‌مڕۆ 13.8.2923 له‌ كردنه‌وه‌ی بازاڕی نه‌وتدا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت 86.81 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هه‌روه‌ها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تێكساسی ئەمریکی 83.19 دۆلاره‌.

به‌ گوێره‌ی شڕۆڤه‌ی شاره‌زایانی بازاڕی نه‌وت، بەرزبوونەوە و جێگیریی نرخی نەوت لە جیهاندا، دوای بڕیارەکەی حکومەتی سعودیە دێت، کە له‌ لای خۆیه‌وه‌ یه‌كلایه‌نه‌ بڕیاری دا تا مانگێكی دیكه‌ له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی ملیۆنێک به‌رمیل نه‌وت به‌رده‌وام بێت.

لەوه‌ته‌ی سه‌ره‌تای حوزەیرانی ئەمساڵه‌وه‌ ئه‌ندامانی رێکخراوی ئۆپێک رێککەوتوون لەسەر کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان، ئه‌مه‌ش وایكرد نرخی نه‌وت دانه‌به‌زێت و له‌ ئاستێكی گونجاودا مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكرێت.

پسپۆڕانی بازاڕی نه‌وتی جیهانی، پێیان وایه‌ له‌ ساڵانی نزیكی داهاتوودا خواستی جیهان له‌سه‌ر به‌رهه‌می نه‌وت زیاد دەكات بۆ سه‌رووی 20%.