رەتیدەکاتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق: هیچ بڕیارێکی نوێمان بۆ فرۆشتنی دۆلار نییە

964+

فەهمی نەبی

دوای ئەوەی لە چەند پلاتفۆرمێکی سۆشیال میدیا هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە، “وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری دا، هەر هاوڵاتییەکی دانیشتووی بەغدا دەتوانێت، لە ماوەی یەک مانگدا هەزار دۆلار بە نرخی بانکی ناوەندیی بکڕن” وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق ئەوەی رەتکردەوە.

ئەمڕۆ شەممە لە بەشێکی ماڵپەڕەکان هەواڵی فرۆشتنی بڕی 1000 دۆلار بە هاوڵاتیانی بەغدا بڵاوکرایەوە، بەڵام وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، هیچ بڕیارێکی لەمجۆرە نییە، هەر بڕیارێکی لەمجۆرە دەربچێت تەنیا لە ماڵپەڕە فەرمییەکانی وەزارەتەکە بڵاودەکرێتەوە.