کەرکوک خولی نایابی تۆپی دەستی کچان لە باوەش دەگرێت

964+

فەرمان سادق

بڕیارە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا خولی نایابی تۆپی دەست لەسەر ئاستی کچان لە پارێزگای کەرکوک بەڕێوە بچێت.

یەکەمجارە خولی نایابی تۆپی دەستی کچان بڕیار بدرێت لە پارێزگای کەرکوک بەڕێوە بچێت و لە ئێستادا لەگەڵ ئیدارەی شارەکە گفتوگۆ لەسەر گرتنەبەری رێکاری سەرخستنی پاڵەوانیەتییەکە دەکرێت.

لیژنەی ئۆڵۆمپی روونی دەکاتەوە کە دەستنیشانکردنی کەرکوک دوای ئەوە دێت کە ئەو شارە لە ماوەی رابردوودا پێشوەچوونێکی بەرچاوی وەرزشی بەخۆیەوە بینیوە.

هەریەکە لە یانەکانی ئافرەتانی هەولێر، هەولێر، فەتاتی کەرکوک، شەهربان، رافیدەین و تەڵەبە بەشداریی پاڵەوانیەتییەکە دەکەن.

عودەی عەواد، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، پاڵەوانیەتییەکە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت.

دەشڵێت: پاڵەوانیەتییەکە بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت.