تێکەڵڕێژ و قیرتاوکردن گەیشتە تووەسپی سلێمانی

964+

پێشەوا محەمەد

دەستکراوە بە قیرتاوکردن و تێکەڵڕێژکردنی شەقامە سەرەکییەکانی ناوچەی تووەسپی لە شاری سلێمانی.

ئەو شوێنە نوچەیەکی تازە دروستکراوی سلێمانییە، کەوتووەتە باکووری خۆرهەڵاتی شارەکەوە و ماوەیەکی کەمە شارەوانییەکی تایبەتی بۆ کراوەتەوە و دەستبەکاربوون.

پڕۆژەی قیرتاوکردن و تێکەڵڕێژکردنەکە بە هاوکاری شارەوانی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبان بووە.

“پڕۆسەکە لەسەر بوودجەی گشتی شارەوانییەکان بەڕێوەدەچێت و بەردەوام دەبێت”، زەردەشت رەفیق، وتەبێژی شارەوانی سلێمانی وای بە 964 وت.

وتیشی، “لە ئێستادا شەقامی هێڵی پاسەکان و شەقامی بەردەم قوتابخانەی تووەسپی کاریان تێدا دەکرێت، کە نزیکەی دوو هەزار مەتر دەبێت”.