وێنەی یەکێک لەو کۆمپانیایانەی هاوردەکردنی دەرمان کە پۆلیسێک قوفڵ لە دەرگاکەی دەدات. وێنە: کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان.
قوفڵ لە دەرگەی چوار کۆمپانیای هاوردەکردنی دەرمان درا
964+
فەهمی نەبی
ئەمڕۆ تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان لە هەولێر، قوفڵ و زنجیریان لە دەرگەی چوار کۆمپانیا داوە و بڕیاریانداوە دایبخەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەو تیمەی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان، کە سەر بە وەزارەتی تەندروستیین، پشکنینیان بۆ کۆمەڵێک دەرمانخانە و کۆمپانیا کردووە، دەرئەنجام دەرکەوتووە، یەکێک لەو دەرمانخانانە دەرمانی قاچاخ و بێ سەرچاوەی فرۆشتووە، هاوکات چوار کۆمپانیاش داخران.
کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان دەڵێت، ئەو شوێنانەی داخراون، سەرپێچیان کردووە و سزا دراون هاوکات هەڵمەتەکەیان بە هاوکاری پۆلیسی شارەوانیی قایمقامیەتی هەولێر ئەنجامداوە.
بە گوێرەی ئامارێکی سەندیکای دەرمانسازان، لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا لە شاری هەولێر بەهۆی سەرپێچییەوە 20 دەرمانخانە داخراون.