کارەبای لێ بەرهەم دێت

چیتر “با”ی سۆران بەفیڕۆ ناچێت

964+

ژووری هەواڵ

بڕیارە پڕۆژەیەکی 100 مێگاواتی کارەبا لە ئیدارەی سۆران جێبەجێ بکرێت، بەرپرسانی ئیدارەی ئەم ناوچەیە دەڵێن، ئیدی سۆران کێشەی کارەبای نامێنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، کارکردن لە پڕۆژەکە دەستیپێکردووە، یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە پڕۆژەیەک بە(جوڵە وزە) واتا بە وزەی با کارەبا بەرهەم بهێنێت، لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەڵمانی جێبەجێی دەکرێت.

ئەردەوان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆ 964  دەڵێت، جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە دەبێتە تاکە پڕۆژەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بە وزەی با کارەبا بەرهەم بێت.

بەڕێوەبەری کارەبای ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەوەشی وت، بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکە ئیدی کێشەی کارەبا لە تەواوی سۆران نامێنێت، جگە لەوە سوودێکی دیکەی هەیە، کە هیچ پاشماوەیەکی گازی نییە، چونکە بە وزەی با کار دەکات.

پرۆژەی كارەبای 100 مێگاواتی ئیدارەی سۆران، بڕیارە لە گەڕەکی دێلێزیان دابنرێت و بە گوژمەی 235 ملیار دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی کارەبا جێبەجێ دەکرێت و بە 18 مانگ تەواو دەکرێت.