16 خێزانی ئاوارەی ئێزدی لە زاخۆوە گەڕانەوە شنگال

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

ئەمڕۆ دووشەممە، 16 خێزانی کەمپی بێرسڤ لە زاخۆ، کە کوردی ئێزدین، گەڕانەوە زێدی خۆیان لە شنگال.

پیر دەیان جەعفەر، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران لە پارێزگای دهۆك بە 964ـی وت، ئەو 16 خێزانە لەلایەن رێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى كۆچی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان IOM هاوکاری کراون و خانووەکانیان بۆ نۆژەنکراوەتەوە.

رێکخراوی IOM، بە دوو قۆناغ، بڕی یەک هەزار و 600 دۆلاریش وەک هاوکاری دەدات بەو خێزانانەی کە خۆویستانە دەگەڕێنەوە.

لە سنوری پارێزگای دهۆك 20 كەمپی ئاوارە هەن و هەزاران خێزانیان تیادادەژی، ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان و ئاوارە ئێزدیەكانیان تێدایە.