مانێ کاتێک لە بایرن بوو کێشەی لەگەڵ سانێ هەبوو. وێنە: سۆشیال میدیا
بایرن میونشن: ئێمه ره‌گه‌زپه‌رست نین
+964
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی وه‌ڵامی راوێژكاری سادیۆ مانێی یاریزانی پێشووی یانه‌كه‌ی دایه‌وه، كه گوتبوی رۆیشتنی مانێ له بایرن په‌یوه‌ندی به تۆپی پێ نه‌بوو.
باكاری سیسێ، راوێژكاری مانێ گوتبوی، مووچه‌ی مانێ یانه‌ی بایرن میونشنی بێزار كردبوو، چوتكه پێیان سه‌یر بوو یاریزانێكی ئه‌فریقی پاره‌ی زیاتر له یاریزانانی ئه‌ڵمانی وه‌رده‌گرێت، بۆیه دووریان خسته‌وه.
یانه‌ی بایرن میونشن له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێن، به رێككه‌وتنی هه‌ردوولا گرێبه‌ستی مانێ هه‌ڵوه‌شایه‌وه، بۆیه تۆمه‌تی ره‌گه‌زپه‌رستی بۆ سه‌ر یانه‌كه‌مان دوور له راستییه‌وه.
سادیۆ مانێ ئه‌م هاوینه له یانه‌ی بایرن میونشنه‌وه روویكرده یانه‌ی نه‌سڕی سعوودی، دوای ئه‌وه‌ی له یانه‌ی بایرن میونشن سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، هه‌ندێك كێشه‌شی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا هه‌بوو.