شەقامە مەترسیدارەکەی سلێمانی چاک دەکرێت

964+

دیلان محەمەد جەزا

بەهۆی زۆری رووداوەکانی هاتوچۆ لە شەقامی تونێلی پێشڕەو بەرەو هەواری شار، بڕیاردراوە بە چاککردنی شەقامەکە.

ئەبو بەکر تەیب ئەندازیاری شارەوانی بە 964ـی وت، لە جێگای ئەو شەقامەی ئێستا شەقامێکی دیکە دروست دەکەن، ئێستا سلۆپی ئەوشەقامە 15% ئەو سلۆپە کەمدەکەنەوە بۆ 12%.

رێژەی لێژیەکەی کەمدەکرێتەوە و گۆڕانکاری لە لۆفەکانیدا دەکرێت و کامێرای چاودێری دادەنرێت و هەر سایدێکی دەکرێت بە سێ لاین، بۆ ئەوەی شۆفێر نەتوانێت بە خێرایی بڕوات.

لە بەشی سەرەوە لە بەردەمی تونێلەکەدا فولکەیەکی دیکە دروست دەکرێت، بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێل بە ئاسانی جوڵە بکات، لۆد دروست نەبێت.

سەرجەمی ئەو شەقامە پێویستی بە چاکسازی هەیە، لەبەر ئەوەی کەم و کوڕی هەیە و چینێک قیرتاوکردنی ماوە، ئەوەش دەکرێت ئەو پڕۆژەیە لەلایەن کۆمپانیای قەیوانەوە بە ئەنجام دەگەیەندرێت.

تا ئێستا نزیکەی 10 هاوڵاتی لەو شەقامەدا گیانی لەدەستداوە و ژمارەیەکیش بریندار بوون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی