“بەڕێوەبەرێك و دوو ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەبەخشرێن”

هاوبەش ئەبوبەکر

ئەم هەفتەیە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆبوونەوەیەکی هەیە و تێیدا دەنگ دەدرێت لەسەر بەخشینی بەڕێوەبەرێكی گشتی و دوو ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا.

بە پێی خشتەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر 10:00ـی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 9.8.2023 بەڕێوەدەچێت و فراوانکردنی سنووری گوندی دەمركانیش لە ناحیەی تانجەرۆ دەخرێتە دەنگدانەوە.

ماوەی پێنج مانگە ئیسماعیل رەشید، بەڕێوەبەری گشتغی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتغ سلێمانی دەستیلەکار کێشاوەتەوە و بێستون جەبار ئەو پۆستە بەڕێوەدەبات.

هەر لە كۆبوونەوەكەی رۆژی چوارشەممەدا، دەنگ لەسەر گواستنەوەی شوێنی گوندی هەوارە لارانی سەر بە ناحیەی رزگاری لە ئیدارەی گەرمیان بۆ سەر پارچە زەوی ژمارە 1ی كەرتی 67 دەدرێت.

هەروەها دەنگ لەسەر بەخشینی هەریەك لە میدیا شێخ ئەحمەد و رەمەزان نامیق لە ئەندامیەتیی ئەنجومەنی پارێزگا و فراوانكردنی سنووری گوندی دەمركان لە ناحیەی تانجەرۆ دەدرێت.