وێنەی کەشتییەک نەوتی عێراقی هەڵگرتووە وێنە: وەزارەتی نەوتی عێراق- ئەرشیف
نرخی نه‌وت گۆڕانی بەسەردا هات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لەگەڵ کردنەوەی بۆرسە نرخی نەوت بەراورد بە کاتی داخستنی بەرز بووەوە، بەڵام لەماوەی یەک کاتژمێردا 37 سەنتی لەدەستدا، هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت لە کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە 86 دۆلار و پێنج سەنتە.
ئەمڕۆ دووشەممە 7.8.2023 نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساس بە 82 دۆلار و 61 سەنتە.
نرخی نه‌وت له چوار مانگی رابردوودا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و نرخه و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌بینیوه و ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو مانگه به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ده‌ڕوات.
شرۆڤه‌كارانی بازاڕی نه‌وتی جیهانی، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ زیادبوونی خواست و هه‌روه‌ها بەردەوامبوونی کەمکردنەوەی خۆبەخشانەی بەرهەمهێنانی یەک ملیۆن بەرمیلی نەوت لەلایەن سعودیە و روسیاوە دەگەڕێننەوە.