پیكاسۆكەی سلێمانی قاوە دەفرۆشێت

964+
رێژوان مامە قادر – سلێمانی
ڤیدیۆ

ئالان محەمەد عەلی، ناسراو بە ئالانی پیکاسۆ دانیشتووی شاری سلێمانییە و نزیکەی چوار ساڵە لە گردی سەرچنار بەرامبەر شوقەکانی پاک سیتی قاوەخانەیەکی بچوک و جیاوازی کردووەتەوە، ئەو قاوەخانەکەی بە تابلۆکانی خۆی رازاندووەتەوە و جیا لەوەش رۆژانە لەگەڵ پێشوازیکردن لە میوانەکانی، خۆی سەرقاڵی وێنەکێشان دەبێت لە بەرامبەر میوانەکانی.

ئالان لە ساڵی ١٩٩٠ەوە  دەستیکردووە بە هونەری شێوەکاری و تا ئێستاش بەردەوامە.

ئەو لەبارەی كارەكەیەوە قسە بۆ 964+ دەكات و دەڵێت، ئەو هونەر وەک پیشە نابینێت و ئەوانەشی هونەر وەک پیشە سەیر دەکەن سەرکەوتوو نابن لە کارەکەیان و ناتوانن داهێنان بکەن.

نرخی تابلۆكانی ئالان پیكاسۆ لە ٤٠ هەزار دینارەوە دەسپێدەكات و گرانترین تابلۆی بە یەك ملیۆن دینار فرۆشراوە.

پیاسۆكەی سلێمانی