کەسێکیش بۆ بانکی ناوەندی سلێمانی دیاریکرا

وەزارەتی دارایی بەڕێوەبەری گشتی نوێی بودجەی هەرێمی دەستنیشانکرد

فەرهاد حەسەن

وەزارەتی دارایی هەرێم بلاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاڵوگۆڕ لە پۆستی دوو بەڕێوەبەری بەڕێوبەرایەتی گشتی وەزارەتەکەی ئەنجامداوە، یەکەمیان بەڕێوەبەری گشتی نوێی بودجەی هەرێم و دووەمیشیان بەڕێوەنەری بانکی ناوەندی لە سلێمانی.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 17.5.2026 لە دیوانی وەزارەت بە ئامادەبوونی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری ئاڵوگۆڕ لە هەردوو بەرپرسیارێتی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانکی ناوەندی هەرێم / سلێمانی ئەنجامدران.

دکتۆر ماکوان جەمیل بەڕێوەبەری پێشووی بانکی ناوەندی هەرێم / سلێمانی وەک بەڕێوەبەری گشتی بودجە بەوەکالەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووری دەستبەکار بوو، هەمانکات کەمال رەئوف وەک بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی هەرێم / سلێمانی بەوەکالەت دەستبەکاربوو، سەرەڕای بەردەوامی لەسەر کاری پێشووی وەک بەڕێوەبەری گشتی گومرگ.

وەزیری دارایی و ئابووری هیوای سەرکەوتنی بۆ هەردوو بەڕێوەبەری گشتی خواست و پشتیوانی خۆی و وەزارەتی بۆ سەرخستن و باشتر بەڕێوەبردنی کارەکانیان دووپاتکردەوە.