دیمەنێک لە قەزای زاخۆ _ وێنە: 964
تا 10 رۆژی دیکە بە تەمای کۆرنیشی پردی دەلال مەبن
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە هاوڵاتیان دەڵێت، “ئەو چەند رۆژە سەبرمان لێ بگرن تا پرۆژەی دروستکردنی کۆرنیش بە تەواوی کۆتایی دێت”.
لە قەزای زاخۆ و لە تەنیشتی پردی دەلال، گەورەترین کۆرنیش لەسەر ئاستی عیراق دروست دەکرێت، کە بە کۆرنیشی پردی دەلال بەناوبانگە.
بڕیارە لە رۆژی شەممە، واتا پێنجی ئەم مانگە تا 15ـی مانگ، بۆ ماوەی 10 رۆژ کۆرنیشی پردی دەلال دابخرێت، ئەمەش لەبەر دروستکردنی ئەو بەشەی ماوە.
شڤان عەبدی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئیدارەی زاخۆ بە 964ی وت، “پڕۆژەکە نزیکەی 95%ی تەواو بووە، داوا لە خەڵک و گەشتیاران دەکەین کەمێک سەبر بگرن بۆ ئەوەی لەماوەی ئەو 10 رۆژە تەواوی بکەین”.
کۆرنیشی پردی دەلال، بووەتە یەکێک لە سیما دیارەکانی شارەکە و شەوانە گەشتیارێکی زۆر رووی تێدەکەن.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی