سێ تۆماتباری رووداوێکی کوشتن دەستگیرکران

توانا نەقی

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری رووداوێکی کوشتنی راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش بە هاوکاری ئاسایشی سلێمانی بکەرانی “تاوانی کوشتنی هاوڵاتیەکی گەڕەکی سەرچناری سلێمانیان دەستگیرکرد”.

ئەوەش هاتووە، هاوڵاتیەکی تەمەن 41 ساڵ کە لە شەوی 6.6.2023 لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی سەرچنار بە چوار فیشەک کوژرابوو ئەمڕۆ بکەرانی ئەو رووداوە دوای لێکۆڵینەوەکان و وەرگرتنی زانیاری دەستگیرکراون.

ئاسایش دەڵێت، “دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە ژنی کوژراوەکە پلان داڕێژەری ئەو تاوانەبووە بە هاوکاری دوو کەس ئەنجامیانداوە و هۆکارەکەشی بۆ بوونی کێشەی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە”.

لەئێستادا تۆمەتباران بە مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی بە فەرمانی دادوەر راگیراون.