ئەنتیفرێزت بیر نەچێت
لە وەرزی گەرمادا نابێت ئاو بکرێتە ئۆتۆمبێلەوە
دیلان محەمەد جەزا
لە وەرزی گەرمادا هەندێک لە شۆفێران گرنگی بە شلەی ناو رادێتەری ئۆتۆمبێلەکانیان نادەن
لە بری شلەی کولانت کە بە ئەنتی فرێز ناسراوە، ئاوی ئاسایی بەکاردێنن و کێشە بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان دروست دەبێت.
ئەندازیار ئاکام عەلی پسپۆری میکانیکی ئۆتۆمبێل بە 964ـی وت، هەندێک لە کێشەکانی ئۆتۆمبێل دەگەڕێتەوە بۆ
گوێ پێنەدانی شۆفێران بۆبەکارنەهێنانی شلەی کولانت تایبەت بە رادێتەری ئۆتۆمبێلەکانیان.
هەندێک لەو ئۆتۆمبێلانەی توشی پێکدادان بوون و رادێتەریان شکاوە، دوای چاککردنەوەی ئاوی ئاساییان تێکردووە
ئەوە کێشە بۆ گێڕی ئۆتۆمبێل دروست دەکات و ئاوی ئاسایی ناتوانێت پلەی گەرمی داببەزێنێت.
لە وەرزی هاوین و زستانیشدا زۆرێک لە ئۆتۆمبێلەکان کاتێک توشی گرفتی گێڕ و بزوێنەر دەبن
سەرجەمی بەهۆی ئاوی ئاساییەوەیە، زۆر جار دەبێتە هۆی دروست بوونی کلس و کێشە دروست دەکات.
ئەو پسپۆڕە باسی لەوەشکرد، ئاوی کولانت لە پلەی گەرم بەرزدا پلەکەی لە 110 پلە تێناپەڕێت
لە سەرماشدا پلەکەی ناچێتە پلەی خوار سفرەوە.
پێویستە شۆفێر دڵنیا بێت لە جۆری ئەو شلەیەی دەیکڕێت
دەبێت لە شوێنێکی باوەڕ پێکراو بیکڕن و ماوەیەکی زۆر بەکاری بهێنن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی