دیمەنی نۆرەگرتنی شۆفێران لە بەنزینخایەکی هەرێمی کوردستان. وێنە964+
قەدەغەی سەر هاوردەکردنی بەنزین هەڵگیرا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
بە مەبەستی هەرزانکردنی نرخی بەنزین، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم بڕیاری دا قەدەغەی سەر هاوردەکردنی بەنزین هەڵبگرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26.7.2023، كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەكان بە وەكالەت، فەرمانێکی وەزاری دەرکرد و دەڵێت، “لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی و لەسەر داواكاریی پارێزگاكان بۆ رێگەگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخ و روونەدانی قەیرانی كەمبوونی بەنزین” ئەم بڕیارەی دەرکردووە.
بە پێی بڕیارەکە، رێگە بە تەواوی كۆمپانیاكان بۆ هاوردەكردنی بەنزین دەدرێت، هاوكات رێگە بە هەناردەکردنی بەنزین لە پاڵاوتگەكانی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوەی هەرێم نادرێت.