به‌ده‌ستڕێژى گولـله‌ خرایه‌ خواره‌وه‌

سه‌رچاوه‌یه‌ك: درۆنه‌كه‌ى رانیه‌ وێنه‌ى بیناى ئاسایشی گرتبوو

964+

ژێوار خدر – راپەڕین

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ناو رانیه‌، ناوه‌ندى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆی راپه‌ڕین، درۆنێك له‌لایه‌ن ئاساییشه‌وه‌ خرایه‌ خواره‌وه‌ و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئه‌و هه‌واڵه‌ى بۆ 964 پشتڕاستكرده‌وه‌.

خستنه‌خواره‌وه‌ى درۆنه‌كه‌، لە نزیکی پارکی دەروازەی قەزای رانیە بووه‌، کە دەکەوێتە نزیک بینای  قایمقامیەت و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین.

سەرچاوەیەک لە ئاسایشی راپەڕین بە 964ـی وت، درۆنه‌كه‌ بەسەر بینای ئاسایشدا سوڕاوەتەوە بە مەبەستی وێنەگرتن، و هێزەکانی ئاسایشی راپەڕینیش دەستڕێژی گولـلەیان لێکردووە و خستویانه‌ته‌ خواره‌وه‌.

سەرچاوەکە ئەوەشی وت، کە درۆنەکە هی یەکێک لە کەناڵە ناوخۆییەکانی رانیە بووە.

وتیشی “بەهیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نیە کە هیچ دەزگایەکی راگەیاندن بینا و دامودەزگا ئەمنییەکان وێنە بگرێت، بۆیه‌ ئه‌و درۆنه‌ش خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن