به‌م دوو نه‌خۆشخانه‌یه شنگال له ته‌ندروستى بێخه‌م ده‌بێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
قایمقامى شنگال ده‌ڵێت، به‌م زووانه ده‌ست به دروستكردنى دوو نه‌خۆشخانه له قه‌زاكه‌یان ده‌كرێت، كه یه‌كه‌میان 100 ته‌ختى و دووه‌میشیان 50 ته‌ختییه.
نایف سەیدۆ، قایمقامى قه‌زاى شنگال، به 964ـى راگه‌یاند، ره‌زامه‌ندى پڕۆژه‌ى دروستكردنى هه‌ردوو نه‌خۆشخانه‌كان له راگه‌یاندن و ته‌نده‌رین دان و پاره‌ى پێویستیان بۆ ته‌رخان كراوه .
وتیشی ” نه‌خۆشخانه‌ى یه‌كه‌میان 100 ته‌ختییه‌و 77 ملیار دینار و، دووه‌میشیان 50 ته‌ختییه و 40 ملیاریان بۆ ته‌رخانكراوه”.
قایمقام باسی له‌وه‌شكرد، به‌هۆى نه‌بوونى نه‌خۆشخانه‌ى پێویست له سنووره‌كه‌یان، ناچار هاوڵاتیانیان بۆ چاره‌سه‌ركردن به‌ره‌و دهۆك و موسڵ ده‌چوون.
وتیشی “له‌ئێستادا زه‌وى پێویست بۆ دروستكردنى ئه‌و دوو نه‌خۆشخانه‌یه دابینكراوه و چاوه‌ڕێى وه‌رگرتنى هه‌ردوو پڕۆژه‌ن له‌لایه‌ن به‌ڵێنده‌ره‌وه بۆئه‌وه‌ى ده‌ست به دروستكردنیان بكرێت”.