هه‌ولێر و به‌غدا لیژنەیەکی هاوبەش پێکدێنن بۆ رێگری له‌قاچاخچێتی نه‌وت

+964

فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر

بۆ یه‌كه‌مجاره‌ هه‌ولێر و به‌غدا له‌ چوارچێوه‌ی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش، به‌یه‌كه‌وه‌ رێگری له‌ به‌قاچاغ بردنى نه‌وت ده‌كه‌ن، كاری ئه‌و لیژنه‌یه‌ش رێگری كردنه‌ له‌ ڕۆیشتنی به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان‌ به‌شێوه‌ی قاچاخ و دۆزینه‌وه‌ى توڕو مافیاكانى نه‌وته‌.

علی عبدالستار المشكور، جێگری سه‌رۆكى لیژنه‌ى نه‌وت و غاز له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌وه‌ى بۆ +964 ئاشكرا كرد، كه‌ لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تایبه‌ت به‌ رێگرىكردن له‌ به‌قاچاغبردنى نه‌وت دروست كراوه‌و ده‌ستبه‌كار بووه‌.

عەلی ئه‌لمه‌شكور ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا “دروستكردنى ئه‌و لیژنه‌یه‌ به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و له‌ چوارچێوه‌ى كاره‌كانى لیژنه‌ى ده‌رخستنى راستییه‌كانه”‌.

كاری ئه‌و لیژنه‌یه‌  داخستنى هه‌موو رێگاكانى رۆیشتنى نه‌وته‌ به‌ قاچاغ، له‌نێوان به‌غداو پارێزگاكانى عێراق،‌ به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، راپۆرتى لیژنه‌ى ده‌رخستنى راستییه‌كان ئه‌وه‌ى روونكردۆته‌وه‌ كه‌ ساڵانێكه‌ له‌لایه‌ن مافیاكانى نه‌وته‌وه‌، ده‌ستكاری بازاڕی وزه‌ و به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخه‌كان و دروستكردنی قه‌یران ده‌كرێت.