دەیویست لەدەست پۆلیس رابکات بەڵام هەر زوو دەستگیرکرا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

ئەمشەو لەگەڕەکی پەنجا عەلی، پۆلیسی کەرکوک داواکراوێکی دەستگیرکرد بەپێی مادەی چواری تیرۆر سزای لەسەر بوو.

عەمید فەرهاد دووشیوانی، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی عروبە بە 964ی وت، مەفرەزەیەکی هەواڵگری بەدوای داواکراوێکەوە بوون، ئەو دەیویست رابکات، بەڵام بێسوود بوو پۆلیس چەند فیشەکێکی تەقاند تەنیا بۆ بڵاوەپێکردنی ئەو هاوڵاتیانەی لەو ناوچەیە بوون.

گەڕەکی پەنجا عەلی دەکەوێتە رۆژهەڵاتی شاری کەرکوک، لەدوای ساڵی 2003 دروستکراوە، زۆربەی دانیشتوانەکەی لە نەتەوەی کورد پێکهاتووە و لەدوای رووداوەکانی ساڵی 2017 زۆربەی ئاوارەکانی ناو کەمپەکان روویان لەو گەڕەکە کردووە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی